Gallery | Mail | Contact Us 
College Logo

Departments
Useful Links
 Kirkuk Road,Engineering College
 Erbil, Kurdistan Region-Iraq
 Mob: +(964) 750 4461453
 Tel: +(964) 66 2260198
 E-mail: eng_usalah@yahoo.com

  رۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى 20/1/2011 سەعات(10)ى بەیانى سەرۆکى زانکۆ بەڕێز د. احمد دزەیى لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانى یەکەى راگەیاندنى گشت کۆلێژەکانى سەربە زانکۆى سەلاحەددین کۆبۆوە بەئامادەبوونى بەڕێوەبەرى راگەیاندنى سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەدین شایانى باسە لەکۆبوونەوەکەدا بەرپرسى راگەیاندنى کۆلێژەکەمان ( کازم عوسمان ) تیایدا ئامادەبوو هەموو کارەدو چالاکیەکانى کۆلێژەکەمانى خستە روو داواى کرد کەمو کوریەکانی هەیە چارەسەربکرێن هەروەها بەڕێز سەرۆکى زانکۆ راسپاردەو تێبینیەکانى خۆى ئاڕاستەى سەرجەم بەرپرسەکان کردو کەم و کوڕیەکانى خستە ڕوو بەڵێنى ئەوەى دا کەدەبێ سەرجەم راگرایەتیەکانى کۆلێژەکان دەبێت گرنگى تەواو بە یەکەى راگەیاندن بدەن و هەموو پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکەن هەروەها بڕیار لەسەر ئەم خاڵانەى خوارەوە درا:
  • پێویستە پەیوەندى نێوان راگەیاندنکارانى کۆلێژەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندنى سەرۆکایەتى زانکۆى سەڵاحەددین پتەوترو بەهێزتر بکرێت.
  • دەبێت لەمەودوا یەکەى راگەیاندنى کۆلێژەکان کاراتربن و چالاکیەکانیان بنێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندنى سەرۆکایەتى زانکۆى سەڵاحەددین.
  • هەموو ئەو کارو چالاکیانەى لەکۆلێژ ئەنجامدەدرێن پێویستە وەکو دۆکیۆمێنت لەئەرشیفى خۆیان پارێزگارى لێبکرێت و ساڵانە نامیلکەى لێ دروست بکرێت.
  • پێویستە لەسەر راگرى کۆلێژەکان هەموو پێداویستیەکانى هۆبەى راگەیاندن دابین بکەن کە بەنووسراو رەوانەى گشت کۆلێژەکان دەکەین هاوکارى تەواو بکرێن.
  • لەمەودوا بەهیچ شێوەیەک لاوازى و کەم و کوڕى لەڕاگەیاندنەکانى کۆلێژەکان قبوڵ ناکرێت و دەبێت خاڵە لاوازەکان چارەسەر بکرێن.
  •   بەڵێن درا خولى راهاتن و بەهێزکردن بۆ راگەیاندنکاران بکرێتەوە.



Copyright 2010-2011 © Engineering College. All rights reserved.